بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە کەرکوک لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی قەرەهەنجیر لە کۆبوونەوەدان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە بە ئامانجی هەماهەنگی کردنە
لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە تایبەتی لە بواری هەماهەنگی هەواڵگری
نێوانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، ٤ی ئەم مانگە، چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە
سەر گوندی لھێبان لە ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک و شەڕ و روبەڕوبوونەوە
لە نێوان ھاوڵاتیانی گوندەکە و چەکدارانی داعش روویدا.
هاوکات، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، گوندی
لھیبان لە ئێستادا پارێزراوە و چەکدارانی داعش ھیچ خانوویەکی گوندەکەشییان نەسوتاندووە.