سەردێڕ:

تمەن و لیرە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین

AM:11:25:06/12/2021

14000 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، نرخی تمەن و لیرەی تورکی بەردەوامن لەدابەزین و نرخی دیناریش لەبەرامبەر دۆلاردا بەجێگیری مایەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە هەزار و ٣٤٦ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار ٢٤ لیرە دابەزی.

هەروەها، ١٠٠ دۆلاریش بە سێ ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٢٢٥ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.













گەلەری