سەردێڕ:

ئایا باران و بەفر دەبارێت؟

AM:11:03:06/12/2021

29024 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری باران و بەفر نییە و ئاسمانی هەرێمیش لە ساماڵ و پەڵەهەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئاسمانی پارێزگای کەرکوک ساماڵ دەبێت، بەڵام هەریەک لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە لە هەوری تەواوەوە بۆ نیمچەهەور و دواتر بۆ پەڵە هەوردەگۆڕێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ بە پێی پێشبینییەکان ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

ئەمە لەکاتێکدا، شەوی رابردوو لە سنوری پارێزگای هەولێر باران بارین دەستی پێکردوو و لەناوچەشاخاوییەکان و حاجی ئۆمەران بەفر باری.













گەلەری