سەردێڕ:

جارێکی دیکە خۆپیشاندانی بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێم دەستیپێکردەوە

AM:09:37:06/12/2021

7168 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم گردبوونەوە و داوای پێدانی دەرماڵە دەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەشێک لە خوێندکارانی (زانکۆکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و راپەڕین و کۆیە) بە مەبەستی داواکردنی مافەکانیان و پێدانی دەرماڵەکانیان لەبەردەم زانکۆکانیاندا دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندیان کرد.
پێشتردا بۆ ماوەی نزیکەی یەک ھەفتە، خوێندکارانی زانکۆکانی ھەرێم گردبوونەوەی بەرفراوانیان ئەنجامدا کە لە ئاکامدا ھێزە ئەمنییەکان بە بەکارھێنانی توندوتیژی کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان ھێنا و دواتر بەشێک لە زانکۆکان بۆ راگرتنی ناڕەزایەتییەکان بۆ ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەک پشوویان راگەیاند. 
لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە دەرماڵەی خوێندکارانی ھەرێم لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بڕاوە، کە پێشتر بۆ خوێندکارانی ناوشار بڕی ٤٠ ھەزار دینار و بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی بڕی ٦٠ ھەزار دینار و بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار کە بەشەناوخۆییان نەبوو بڕی ١٠٠ ھەزار دیناریان پێدەدرا، کە وەک خوێندکارانی ئەوکاتە باسیان دەکرد، ئەو بڕە پارەیە لانی کەم کرێی ھاتوچۆی لەسەر ئاسان دەکردن.













گەلەری