سەردێڕ:

سەرۆک کۆماری ئێران: دەمانەوێت سەقامگیری ئابوری بگێڕینەوە

AM:08:44:06/12/2021

3864 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێنیدا روبەڕوی قەیرانە ئابوورییەکانی ئێران ببێتەوە و وتی، کاردەکەن بۆ لابردنی سزاکان.


سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، "حکومەتی ئێران هەموو شتێک دەکات بۆ دابینکردنی سەقامگیری ئابوری و بازاڕێکی پێشبینیکراو."

ئیبراهیم رەئیسی باسی لەوەشکردووە، "خەڵکی ئێران باش ئاگاداری بارودۆخی وڵاتەکە بوون کاتێک من دەسەڵاتم گرتەدەست."

ئاماژەی بەوەشدا، "لابردنی سزاکان هەوڵێکی زۆری بۆ دراوە"، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ گفتوگۆکان سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی ٢٠١٥ی نێوان ئێران و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە.

بەپێی ئەو رێککەوتنە، سزاکانی سەر ئێران کەم دەکرێنەوە و لەبەرامبەریشدا، دەبێت ئێران چالاکیەکانی بەرنامە ناوەکییەکەی سنووردار بکات.

لە ساڵی ٢٠١٨دا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە رێککەوتنەکە کشایەوە و سەرجەم سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا، ئێرانیش لەلای خۆیەوە کۆمەڵێک لە بەرپرسیارێتیە سەرەکییەکانی لە رێککەوتنەکەدا پێشتگوێ خست.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، دوای راگرتنی بۆ ماوەی پێنج مانگ، گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە زیندووکردنەوەی رێککەوتنە ناوەکییەکە دەستیپێکردەوە.













گەلەری