سەردێڕ:

سعودیە وادەی گەشتی عەمرەی راگەیاند

AM:12:00:26/07/2021

11180 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی واسی سعودی بڵاویکردەوە، دوای تەواوبوونی فەریزەی حەج، ولاتەکەی وادەی وەزری عەمرەی راگەیاند و لەرۆژی یەکشەممە بەشێوەی ئەلیکترۆنی ناو تۆمارکردن دەستپێدەکات.


ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی ٥٠٠ کۆمپانیا و دامەزراوەی عەمرە لە ئامادەکاریدان بۆ وەرگرتنی حاجیان لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەنجامدانی گەشتی عەمرە کە لە مانگی موحەڕەمەوە دەستپێدەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە ئەو کەسانەی بەنیازی ئەو گەشتەن، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت و بەپێی ستانداردی تەندروستی و پرۆتۆکۆلی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت.

هانی عەلی ئەلئەمیری، ئەندامی کۆمیتەی حەج و عەمرەی نیشتمانی بە ئەڵعەرەبیەی رایگەیاند کە زیاتر لە شەش هەزار بریکاری عەمرەی دەرەکی هەن، نزیکەی ٣٠ سایت بۆ ناو تۆمارکردنی عومرەکاران دابینکراوە و لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووە خۆتۆمارکردن دەستپێدەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی هەینی رابردوو، شانشینی سعودیە کۆتایی بە وەرزی حەجی ئەمساڵ بە بەشداری تەنیا ٦٠ هەزار کەس هێنا.

ساڵی رابردوو، سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا ١٠ هەزار حاجی بەشداری فەریزەی حەجیان کرد و دوای حەوت مانگ لە هەڵپساردنی جارێكی دیكە لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەرگا بەڕووی عەمرەكاراندا کرایەوە.













گەلەری