سەردێڕ:

لە هیندستان بە دەستڕێژی گوللـەی هێزە ئەمنییەکان ١٤ کەس کوژران

PM:04:46:05/12/2021

4180 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی حکومی و سەربازی هیندستان رایانگەیاند، لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللـە بەشێوەی هەڕەمەکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ویلایەتی ناگالاند لە باکوری خۆرهەڵاتی هیندستان ١٤ هاوڵاتی کوژران.


ئەمرۆ یەکشەممە، ئەمیت شا وەزیری ناوخۆی هیندستان لە تویتەری خۆی ئەوەی خستەڕوو، "دەرەنگانێکی شەوی رابردوو بەهۆی دەستڕێژی گوللـەی هێزە ئەمنییەکانەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران."

ئاماژەی بەوەشدا، بەوردی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و دادپەروەری بۆ خێزانی کوژراوەکان دەچەسپێنن.

لای خۆشییەوە، نەبهیۆ ریۆ سەرۆکی حکومەتی ویلایەتی ناگالاند بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، دۆسییەی لێکۆڵینەوە دەکرێتەوە بە ئامانجی لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی رووداوەکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دانیشتوانی ویلایەتی ناگالاندی هیندستان بەردەوام هێزە ئەمنییەکان تۆمەتبار دەکەن بەوەی چەندین جاری دیکە بەهۆکاری تەقەکردنی هەڕەمەکیەوە چەندین هاوڵاتی ئەو ویلایەتەیان کوشتووە.













گەلەری