سەردێڕ:

ئەم وەزارەتە فەرمانبەرانی گرێبەستی بەمەرج دەکاتە ھەمیشەیی

PM:03:51:05/12/2021

45504 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ھەر کارمەندێکی گرێبەست ماوەی پێنج ساڵ بەسەر گرێبەستەکانیاندا تێپەڕبووبێت ئەوا بەمەبەستی چەسپاندنی ناو و تەمەنیان و کردنیان بە ھەمیشەیی، لیستی ناوەکانیان بۆ ئەنجومەنی راژە بەرزکراوەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، مەھدی سەھر جبوری بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاند، ناوی سەرجەم ئەو کارمەندانەی بە گرێبەست بە گوێرەی بڕیاری ٣١٥ی ساڵی ٢٠١٩ لە وەزارەتەکەیان کاردەکەن و پێنج ساڵ بەسەر گرێبەستەکانیاندا تێپەڕبووە بۆ ئەنجومەنی راژە بەرزکراونەتەوە بەمەبەستی چەسپاندنی ناو و تەمەنیان و دامەزراندنیان.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کارمەندانەی ماوەی کارکردنیان لە پێنج ساڵ کەمتربێت، ناوەکانیان بەمەبەستی رێککردنەوەی موچەکانیان بۆ ئەنجومەنی راژە بەرزکردووەتەوە.
بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق باسی لەوەشکرد، وەزارەتەکەیان پێویستی بە دامەزراندنی پێنج ھەزار ئەندازیاری کشتوکاڵی و سێ ھەزار پزیشکی ڤێتەنەری ھەیە.
ئاشکراشی کرد، وەزارەتی کشتوکاڵ داوای لە حکومەت کردووە لە بودجەی ساڵی داھاتوودا بودجەیەکی تایبەتی بۆ تەرخانبکەن بەمەبەستی دامەزراندنی چەند پلەیەکی وەزیفی تایبەت بە ئەندازیاری کشتوکاڵی و پزیشکی ڤێتەنەری.












گەلەری