سەردێڕ:

کچی یەکێک لە قوربانیانی دەستی داعش شوێنی گۆڕی باوکی ئاشکرا کرد

PM:02:58:05/12/2021

4708 جار خوێندراوەتەوە

کچێکی بەریتانی رایگەیاند، توانیویەتی گۆڕی باوکی لە سوریا دەستنیشان بکات دوای ئەوەی چەکدارانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ لەو وڵاتە کوشتیان.


بیسانی ھێنزی تەمەن ٢٤ ساڵ، کچی دەیڤد کە کارمەندی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بوو باسی لەوەکرد، ئەو کاتەی باوکی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراوە ھیچ زانیارییەکی نەبووە تەنانەت لەسەر ئەوەی سوریا دەکەوێتە کوێوە، بەڵام ئێستا دوای بەدواچوون توانیویەتی شوێنی ناشتنی تەرمەکەی باوکی دیاری بکات.
بیسانی باسی لەوەکردووە، ئەو سوودی لە زانیارییەکانی پۆلیسی ناوچەکە وەرگرتووە لەگەڵ قسەی چەند بارمەتەیەکی داعش و دانپێدانانەکانی چەند چەکدارێکی دیکە و توانیویەتی گۆڕی باوکی دەستنیشان بکات.
دەشڵێت، گۆڕەکەی باوکی دەکەوێتە نزیک پارێزگای رەقە لە سوریا.
ئاشکراشی کردووە، بەنیازە تەرمی باوکی بگەڕێنێتەوە بۆ بەریتانیا و لە ئێستادا خەریکە وەڵامی ھەموو ئەو پرسیارانە بدۆزێتەوە کە پێشتر ھەیبوون.
ئاماژی بەوەشکردووە، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی ھاوکارییان نەکردووە بەپێی پێویست، دەڵێت " ئەوان ھەموو ئەو زانیارییانەیان لەلابووە کە دەیویست بەڵام ئامادە نەبوون ھاوکاری بکەن و پێی بدەن".
دەشڵێت، بەنیازە بچێتە سوریا بە نزیکترین کات  تا بتوانێت  تەرمی  باوکی بیگێڕێتەوە بۆ خاکی وڵاتەکەی خۆی.












گەلەری