سەردێڕ:

ھاتوچۆ بڕیارێکی نوێی لەبارەی ماتۆڕسکیلەوە دەرکرد

PM:02:23:05/12/2021

8296 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی گشتی عێراق دەستپێشخەرییەکی بە مەبەستی ھاندانی خاوەن ماتۆرسکیلەکان بۆ تۆمارکردنی ماتۆڕەکانیان راگەیاند، دەشڵێت، "پێویستە رسوماتە گومرکییەکانی سەر ئۆتۆمبێل کەم بکرێتەوە".


محەمەد زەیدی لە بەشی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی عێراق رایگەیاند، رۆژانە لە ١٢ ناوچەی بەغدا دەست بەسەر ١٢ ناوچەی جیاوازی بەغدا رۆژانە لەنێوان ١٠٠ بۆ ١٢٠ ماتۆڕدا دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکانیان رەوانەی دادگا دەکرێن و دادوەر بڕیار دەدات ئایا بە کەفالەت ئازاد بکرێت یاخود سزای بدات.
محەمەد زەیدی ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر ماتۆڕسکیلێک دەستی بەسەردا بگیرێت نادرێتەوە بە خاوەنەکەی تا تۆماری بۆ نەکات و تابلۆی پێوە نەبێت.
دەشڵێت، کێشەی بەرێوەبەرایەتییەکەیان زۆری ژمارەی ماتۆڕسکیلەکانە و تۆمارنەکردنیانە لەلایەن بەکارھێنەرەکانیانەوە.
کارمەندەکەی بەشی راگەیاندنی ھاتوچۆ باسی لەوەشکرد، ھۆکاری نەویستنی تۆمارکردن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تێچووەکەی بڕی ٣٠٠ ھەزار دینارە.
ئاشکراشی کرد، بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆ دەستپێشخەرییەکی کردووە و پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی کردووە بۆ کەمکردنەوەی نرخی تۆمارکردن، بەجۆرێک ماتۆڕی دوو تایە ٥٠ ھەزار دینار بێت و سێ تایە ١٠٠ ھەزار دینار بێت و چوار تایە ١٥٠ ھەزار دینار بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەمە جێبەجێبکرێت ئەوا بەکارھێنەران بەدەمەوەچونێکی باشیان دەبێت بۆ تۆمارکردن.
ھاوکات، تارق ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی عێراق داوایکرد رسوماتە گومرگییەکانی تایبەت بە ئۆتۆمبێل کەم بکرێتەوە.












گەلەری