سەردێڕ:

شەپۆلی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە؛ کەی دەستپێدەکات؟

PM:11:22:15/12/2025

1876 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کاریگەریی ئەم تەمومژەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە تاوەکو سبەینێ بەردەوامدەبێت. دەشڵێت، سبەی به‌فر و باران له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌شاخاوییه‌كان دەبارێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، کاریگەریی ئەم تەمومژەی کە لەسەر ناوچەکە دروستبووە تاوەکو سبەینێ بەیانی بەردەوامدەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە ئاماژەی بەوەکرد، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان، پێشبینیی هاتنی بەفربارین و بارانبارین دەکرێت.

مەودای بینین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:

هەولێر: ٢٠٠ مەتر

پیرمام: ١٠ کیلۆمەتر

شەمامک: ١٠٠ مەتر

دهۆک: ٧ کیلۆمەتر

زاخۆ: ٦ کیلۆمەتر

سلێمانی: ١٠ کیلۆمەتر

چەمچەماڵ: ١٠ کیلۆمەتر













گەلەری