حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستی گەشت بە نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ لە سلێمانی و داویەتی بە کۆمپانیایەتی حزبی، بەم پێیەشبێت نرخی سەرجەم نەشتەرگەرییەکان دوو هیندە گرانتر دەکرێت لەسەر هاوڵاتیان. فراکسیۆنی نەوەی نوێش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێن، بێدەنگ نابن و رێگردەبن لە بڕیارەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بێدەنگ نابن و رێگریدەکەن لەو بڕیارەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو تەندەری پێداویستییەکانی سەنتەری دڵی
داوە بە کۆمپانیایەکی حزبی بەمەش پێویستە هاوڵاتی باجی زیادی نرخەکان بدات چونکە
نرخی سەرجەم نەشتەرگەرییەکان دوو هێندە لەسەر هاوڵاتی زیاد دەکرێت و نەشتەرگەری
کردنەوەی دڵ یاخود فەتح سەدر لە سێ ملیۆن و ٢٥٠ هەزارەوە دەبێت بە شەش ملیۆن و ٥٠٠
هەزار دینار.
لە ئێستادا
بوژانەوەی دڵەکەی سلێمانی بەهۆی کەمی پێداویستی پزیشکییەوە تەنها بەشی
فریاکەوتنەکەی کاردەکات و پزیشکانی سەنتەرەکەش تەندروستی شارەکەیان
ئاگادارکردۆتەوە لەوەی پێداویستییەکانیان بۆ دابین نەکەن تا ١٠ رۆژی دیکە، ئەوا پێویستەبەشی
فریاکەوتنیش دابخرێت.
ئێن ئاڕ تی
زانیوێتی جیاواز لەو بڕیارەی دەرچووە بۆ زیادکردنی نرخی پشکنین و نەشتەرگەرییەکانی
سەنتەری دڵ، ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیەوێت شەو مانەوەی نەخۆشیش لەناو
نەخۆشخانە حکومییەکان بکات بە پارە.