PM:09:53:15/12/2025
1992 جار خوێندراوەتەوە
مانگی سووری كوردی كە بارەگاكەی لە شاری قامیشلۆیە، سەرەخۆشی لە قوربانیانی لافاوەكەی هەفتەی رابردووی هەرێمی كوردستان دەكات و ئامادەیی خۆشی دەردەبڕێت بۆ دابینکردنی هەموو جۆرەکانی هاوکاریەكی مرۆیی، فریاگوزاری و پزیشکی.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، هەریەكە لە هەدیە عەبدوڵا و دڵگەش عیسا، هاوسەرۆكانی مانگی سووری كوردی لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەن کە بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازن.
ئاماژەی
بەوەشكردووە، مانگی سوری کوردی دەتوانێت هەمو جۆرە هاوکارییەک بۆ لێقەوماوان
دابینبكات و ئامادەیی خۆشی دەردەبڕێت بۆ دابینکردنی هەمو جۆرەکانی هاوکاری مرۆیی،
فریاگوزاری و پزیشکی.
باسیان
لەوەشکردووە، "ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی دەستبەجێ هەر بانگەوازێک بەمەبەستی
پشتیوانی، کە بەشداربێت لە کەمکردنەوەی ئازاری ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە".