PM:09:08:15/12/2025
1020 جار خوێندراوەتەوە
بهڕێوهبهری فڕۆكهخانهی ههولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی ئەو تەمومژە زۆرەی شاری هەولێری گرتووەتەوە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر راگیراوە و لە ئێستادا وادەی دەستپێكردنەوەی دیار نیە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی ٢٠٢٥، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و هەبوونی تەمومژێکی زۆر، سەرجەم گەشتەکان راگیران.
لە بارەی
دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا نازانین کەی دەست
بە گەشتەکان دەکرێتەوە".
ئەوەش دوای ئەوەی تەم و مژێکی چڕ پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەو تەم ومژەی ئێستا سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە تاوەکو سبەی بەیانی کاتژمێر ١٠ بەردەوامی دەبێت و لە هەندێک ناوچەش بەهۆی تەم و مژەوە ئاستی بینین بۆ ١٠٠ مەتر کەمدەبێتەوە.