یاریزانێکی کوردی خەڵکی هەولێر، بووەتە جێی سەرنجی یانە گەورەکانی جیهان و هەمووان چاویان لەسەرییەتی.
ئاکام هاشت یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە و لەم دواییانەدا بەهۆی کارامەیی و لێهاتووییەوە لە یاریکردندا بووتە جێی باسی هەمووان و بەتایبەت لە عێراق تواناکانی ئاکام دەنگیداوەتەوە.
لەبارەی ئاکامەوە، ئەمیرە
سادق کە دایکی ئاکامە قسەی بۆ ئێن ئاڕتی کرد و وتی، کوڕەکەی هەر
لە منداڵییەوە حەز و خولیای یاری تۆپی پێی هەبووە و بە هەوڵی خۆی و براکەی
گەیشتووەتە ئەو ئاستە، وتیشی، ئاکام کوڕێکی چاکە زۆر لەسەرخۆ و هێمن و شەرمنە.
براگەورەکەشی کەناوی رێکار هاشمە، درێژەی بە چیرۆکی ژیانی ئاکامی برایدا و
وتی، خۆی ئاکامی
بردووە بۆ راهێنان و هەوڵی زۆری لەگەڵداوە تا ببێتە یاریزانێکی
پیشەگەر پێگەیشتوو، دەشڵێت، هەمیشە بە ئاکام دەڵێت گرنگی زیاتر بە خۆی بدات و راهێنانی
زۆر بکات .
ئەم ئەستێرە کوردەی تۆپی پێ تەمەنی ٢٧ ساڵە و لە بنەماڵەیەکی سادە و
کوردەواریانەی هەولێرە، لەسەرەتای ژیانی وەرزشییەوە بۆ چەند یانەیەکی میللی
یاریکردووە و ئێستا لە هێڵێ بەرگری عێراق یاریدەکات، لە کۆتا یاریدا لە نێوان
عێراق و ئەردەن، یاریکردنی بە ئاستێکی بەرز و زیرەکانە وایکرد، بووەتە باس و خواستی
میدیاکان و سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.