سەردێڕ:

تەم و مژێکی چر هەرێمی گرتووەتەوە و کەشناسی هۆشداری دەدات

PM:06:31:15/12/2025

18836 جار خوێندراوەتەوە

تەم و مژێکی چڕ پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەو تەم ومژەی ئێستا سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە تاوەکو سبەی بەیانی کاتژمێر ١٠ بەردەوامی دەبێت و لە هەندێک ناوچە بەهۆی تەم و مژەوە ئاستی بینین بۆ ١٠٠ مەتر کەمدەبێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، سەبارەت بەو تەم ومژەی ئێستا سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە تاوەکو سبەی بەیانی کاتژمێر ١٠ بەردەوامی دەبێت.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمشەو کاریگەریەکەی زیاد دەبێت و بەگشتیی مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ کیلۆمەترێک لە هەندێک شوێن کەمتردەبێتەوە بۆ کەمتر لە ١٠٠ مەتر، مەودای بینینی ئێستای سەنتەری پاریزگای هەولێر ١٠٠ مەترە و هەروەها سەنتەری پارێزگای دهۆک حەوت کیلۆمەترە.

هاوکات کەشناسی عێراق هۆشداریدا سبەی لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا لە زۆربەی شارەکانی عێراق و هەرێم جگە لە شارەکانی رۆژئاوی عێراق تەمێکی چڕ دروست دەبێت و مەودای بینین زۆر کەمدەبێتەوە بەتایبەت لە رێگاکانی دەرەوەی شار.













گەلەری