PM:05:31:15/12/2025
872 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە سبەینێ شاندی پارتی و یەکێتی لە هەولێر سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و دەنگی کورد لە بەغدا کۆببنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دەکرێت لە شاری هەولێر، تێیدا باسی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و دەنگی کورد لە بەغدا و بەرکەوتەکانی دەکرێت.
پێشتریش بەرپرسێکی پارتی وتی، هەوڵدەدەن
لەگەڵ یەکێتی بگەنە رێککەوتن چونکە کات نەماوە، لەبەرامبەردا یەکێتیش وتی،
گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتی دەچنە وردەکاریی دابەشكردنی پۆستەکان.
پارتی و یەکێتی لەسەر زۆرینەی پۆستەکان رێککەوتوون و یەکێتیش رازییە پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم بداتەوە
بە پارتی، ئەو پۆستەی کە بووەتە گرێکوێرە وەزارەتی ناوخۆیە کە پارتی ئامادە نیە
بیداتە یەکێتی.