ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری عێراق چەند بریارێکی لەسەر زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجیەکان دەرکرد و دەڵێت، پێویستە پێداچوونەوە بە هەژمارکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وزاری ئابووری کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، ئەو لیژنەیە وەزارییەی کە لە مانگی حەوت پێکهێنراوە پێویستە پێداچوونەوە بە حیسابکردنی داهاتە نانەوتییەکان لە هەرێمی کوردستاندا بکات، کە لە ئێستادا وەک بڕە پارەیەکی دیاریکراو دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم.
دەقی بڕیارەكانی
ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق:
- پێداچوونەوەی
خێرا بكرێت بە دەرماڵە و مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە (سەرۆكایەتی پەرلەمان-
سەرۆكایەتی كۆمار- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران)و كاربكرێت بۆ یەكسانیی لە مووچەو
دەرماڵەی هەموو كارمەندانی سێ سەرۆكایەتییەكە.
- لیژنەی
تایبەت لە وەزارەتی پلاندانان نوێكردنەوەی پێویست بكات بۆ راپۆرتی تایبەت بە
یەكخستنی پلە بۆ هەموو فەرمانبەران و لەبەرچاوگرتنی ئەو راسپاردانەی لەوبارەیەوە
بەرزكراونەتەوە.
- كەمكردنەوەی
تەرخانكراوی تایبەت بە (ئیفاد)ی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەرێژەی ٩٠٪ و قەدەغەكردنی
مەگەر بە مەرج و بە رەزامەندی وەزیر.
- كەمكردنەوەی
رێژەی سەرپەرەشتی و چاودێری پرۆژە نوێیەكان، هەروەها دانان و كاراكردنی پرۆگرامێكی
هاوردەی نیشتمانی كە تەنیا كاڵا بنەڕەتییەكان لەخۆبگرێت.
- بەرزكردنەوەی
راسپاردە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ چاوخشاندنەوە بە پاڵپشتی بەرهەمی گەنم،
بەشێوەیەك كە زامنی پاڵپشتی حكومەت بكات بەرێژەی (١٧٠٪)ی نرخی بۆرسەی جیهانیی.
- وەزیری
بازرگانی راسپێردرا بە چاوخشاندنەوە بە كۆبۆنی خۆراك و چاكسازیكردن تێیدا،
ئاڕاستەكردنی بۆ ئەو كەسانەی كە بەڕاستی شایستەن لە چینە لاوازەكانی كۆمەڵگا.
- لیژنەی
وزاری پێكهێنراو بەگوێرەی بڕیاری (٥٥٠) ئەنجومەنی وەزیران، راسپێردرا بەمەبەستی
چاوخشاندنەوە بە هەژمارکردنی داهاتە نانەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان عێراق بە
هەماهەنگیی لەگەڵ هەرێم، كە لەئێستادا وەكو بڕە پارەیەكەی
دیاریكراو دەخرێتە حسابی وەزارەتی دارایی.
- بەهێزكردنی
كاركردن بە سیستمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە لە دەستەی گومرگەكان بە هەماهەنگیی
لەگەڵ بانكی ناوەندیی عێراق و پەرەپێدانی كۆكردنەوەی پارەی كارەباو چاوخشاندنەوە
بە باجی ئێستاو پشتبەستن بە وەرگرتنی ئۆتۆماتیكی لە هەموو كەرتەكان؛ بەتایبەتیش
كۆكردنەوەی پارەی كارەباو شارەوانی بەغدا و شارەوانییەكان لەسەرتاسەری عێراق، كە
پێویستە پارەدان تەنیا بەشێوەی ئەلیكترۆنی بێت.