وەزارەتی پیشمەرگە رایگەیاند، سبەینی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ١١ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
وتیشی، هەر ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان
دەست کراوە بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە دەست بەدابەشکردنی هاوکارییەکە
دەکرێت.