PM:02:25:15/12/2025
972 جار خوێندراوەتەوە
لافاو و بارانی بەخوڕ بەشێکی ناوچەکانی مەغریبی گرتووەتەوە و میدیاکانی وڵاتەکە دەڵێن، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگای ئاسەفییە تا ئێستا ٣٧ کەس گیانلەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، میدیاکانی مەغریب وتیان، بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی ناوچەکانی پارێزگای ئاسەفییە گرتووەتەوە کە دەکەوێتە سەر زەریای ئەتڵەسی، لە بەشێکی ناوچەکان لافاو دروست بووە و بەپێی ئامارەکان تا ئێستا ٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ کەسی دیکە برینداربوون.
باس
لەوەشکراوە، ژمارەیەک کەس بێسەروشوێنن ودەسەڵاتدارانی ناوچەکە لە هەوڵی
دۆزینەوەیاندان، هاوکات هاوکارییش دەگەیەنن بە زیانلێکەوتووان.