PM:01:43:15/12/2025
1140 جار خوێندراوەتەوە
رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی روویدا، چەند بارهەڵگرێک پێکیاندادا و یەکێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کاوان عومەر، لێپرسراوی هاتووچۆی خێرا وتی، لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ، جۆری پێکددان روویداوە لە نێوان چەند بارهەڵگرێکدا و شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان گیانیلەدەستداوە.
وتیشی، بارهەڵگرەکە سووتەمەنی پێبووە و لە تاسڵوجەوە بە ئاڕاستەی عەربەت رۆیشتووە، بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکە خەویلێکەوتووە و لە هەمان کات تیژڕەو بووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دوو بارهەڵگری دیکەدا لە ئەنجامدا شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانیلەدەستداوە.