سەردێڕ:

نوێترین قسەی ئەردۆغان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی

PM:01:00:15/12/2025

1072 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی ئارامی بۆ ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ گەڕاندووەتەوە و پەرلەمانیش هەنگاوی خێرای بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ناوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی، ساڵانێکە ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ تووشی شەڕ و ئاڵۆزی بوون، ئەم ئاڵۆزییانە بە جۆرێکبوون ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەو شەڕانەدا کوژراون و گەنجەکانیان نەیانتوانیوە لە ژینگەیەکی تەندروستدا لە خوێندنگەکان بخوێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ رزگاربوون لەو دۆخی شەڕە، بڕیاریاندا کۆتایی بە پێکدادان و کێشەکان بهێنین و بە خێرایی هەنگاو بنێن بۆ پرۆسەی ئاشتی یاخود "تورکیای بێ تیرۆر".

ئەردۆغان وتیشی، پەرلەمان ئەرکی خۆیان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی گرتووەتە ئەستۆ، ئەوانیش هەوڵەکانیان بۆ پرۆسەکە خێراتر کردووە و چەکەکانیش سوتێنراون، دڵنیان ئیتر لەم ناوچانە خەڵک بە ئازادی هاتوچۆ دەکات و ئارامی گەڕاوەتەوە.













گەلەری