سەردێڕ:

فاروق مەلا مستەفا: ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دینار دەبەخشمە لێقەوماوانی چەمچەماڵ

AM:11:03:15/12/2025

1060 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکان بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی چەمچەمچەماڵ، فاروق مەلا مستەفا خاوەنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دیناری بەخشییە زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ماوەی چەند رۆژێکە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و لە دەرەوەش هاوڵاتیان و سەرمایەداران، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.

لەو چوارچێوەیەدا فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەدار و خاوەنی کۆمپانیای ئاسیاسیڵ بەشداری کرد لە هەڵمەتەکە و وتی، بڕی یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار دەبەخشێتە خەڵکی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەدەم خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵەوە نەچووە و خێرخواز و خەڵکی شارەکە لە هەوڵی پاککردنەوەی ماڵ و شەقامەکانیاندان و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوان کۆدەکەنەوە.

 













گەلەری