سەردێڕ:

هاتووچۆی چەمچەماڵ هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

AM:10:43:15/12/2025

796 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ ئەو شۆفێرانە ئاگاداردەکاتەوە کە لە لافاوەکەی هەفتەی رابردوودا مۆڵەتی شۆفێری، ساڵانەی ئۆتۆمبێل و ژمارەی ئۆتۆمبێلیان ونبووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ لە بڵاوکراوەیەکەدا وتی، ئەو هاوڵاتییانەی شاری چەمچەماڵ و دەوروبەری کە ژمارەی ئۆتۆمبیل یان ساڵانەی ئۆتۆمبیل یان مۆڵەتی شۆفێرییان بەهۆی لافاوەکەوە ونکردووە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی دادوەری یەکەمی بەرایی چەمچەماڵ بکەن لە دادگای چەمچەماڵ بۆ ئەوەی نووسراویان بۆ بکەن بۆ دەرهێنانەوەی ئەو بەڵگەنامانەی کە ونیانکردووە.

وتیشی، دەبێت ئەو هاوڵاتییەی کە بەڵگەنامەی ونکردووە لەلای عەریزەنوسەکان داواکاری بنوسێت پاشان سەردانی دادگا بکات.













گەلەری