سەردێڕ:

ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە

AM:09:54:15/12/2025

760 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە، رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیش دەڵێت، شیعەکان ئامادەکاری دەکەن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران یەکلاییبکەنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رۆژنامەی شەرقولئەوسەت باسی لەوەشکردووە، ناکۆکییەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا هێشتا بەردەوامە سەبارەت بە کاندیدی سەرۆک وەزیران و دەشڵێت، تاوەکو ئێستا کێبڕکێ لە نێوان سودانی و مالیکیدایە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

ئاماژە بەوەشکراوە، قسەكردن لەسەر ناوی ژمارەی کاندیدەكان بۆ ئەو پۆستە تاڕادەیەکی زۆر زیادەڕۆیی تێدا دەکرێت، چ لیستەکە درێژ بێت یان کورت، چونکە بە کردەیی تەنها دوو ناو بەڕاستی کێبڕکێ بۆ ئەو پۆستە دەکەن.

دەشڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رەچاوی هاوسەنگبوون لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدێکدا دەکەن کە هەم لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی پەسەندکراو بێت.













گەلەری