سەردێڕ:

فەرماندەیەکی پێشمەرگە: داعش شێوازی چالاکییەکانی گۆڕیوە

AM:09:26:05/12/2021

4772 جار خوێندراوەتەوە

جێگری فەرماندەی میحوەری قەرەتەپە - حەمرین ی پێشمەرگە رایگەیاند، داعش لە عێراق گەشەی کردووە، بۆیە قۆناغی دانانی بۆمب و شوان کوشتن و خەڵک رفاندنیان تێپەڕاندووە، لەمەودوا چالاکی سەربازی ئەنجام دەدەن، تا بوونیان بسەلمێنن.


محەمەد رۆستەم جێگری فەرماندەی میحوەری قەرەتەپە - حەمرین ی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، داعش لە عێراق گەشەی کردووە، بۆیە قۆناغی دانانی بۆمب و شوان کوشتن و خەڵک رفاندنیان تێپەڕاندووە، لەمەودوا چالاکی سەربازی ئەنجام دەدەن، تا بوونیان بسەلمێنن.
ئاماژەی بەوەشدا، روپێک چەکدار کە تازە بەیعەتیان بە ‌داعش داوە، لە سوریاوە ھێنراونەتە عێراق و بەسەر ناوچەکاندا دابەشکراون. 
دەشڵێت، گروپە چەکدارییەکە پێشتر سەربەخۆبوون و جیابوون لە داعش و ناویان "جوندوڵا" بووە و ژمارەیان ٢٠٠ چەکدارە.
محەمەد رۆستەم ئەوەشی ئاشکراکرد، زانیاریەکە دراوەتە ھاوپەیمانان و پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراقیش. وتیشی، داعش گەشەی کردووە و لەمەودوا ھێرشی زیاتر ئەنجام دەدات.
باسی لەوەشکرد، کەسێکی نزیکی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی پێشووی داعش ھێنراوەتە سنورەکە، زانیاریەکان جیاوازن لەبارەی ناسنامەیەوە، ھەندێک بەبرای و ھەندێک بەکوڕەمامی ناوی دەبەن و گۆڕانکاری زۆری کردووە لە کەتیبەکانی داعشدا، ھۆشداریشی پێداون گەر چالاکی ئەنجام نەدەن، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو دیار محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر گوندی لھێبان لە ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک و شەڕ و روبەڕوبوونەوە لە نێوان ھاوڵاتیانی گوندەکە و چەکدارانی داعش روویداوە.
شەوی ٢ی ئەم مانگە، چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر گوندی خدرجیجە لە بناری قەرەچوغ، لە ئەنجامدا ١٣ پێشمەرگە و ھاوڵاتی شەھید بوون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
ھەر دوێنێش، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە رێککەوتن لەسەر کاری ھەواڵگری و زیادکردنی ھاوکارییەکان لە نێوان ھێزەکانیاندا، ھاوکات، وەزارەتی پێشمەرگە وتی، "لە بەیانییەوە پلان دادەنرێت تاوەکو ئۆپراسیۆنی ھاوبەش دژی داعش ئەنجام بدرێت.












گەلەری