سەردێڕ:

لە سێ رووداوی ھاتوچۆدا دوو گەنج گیانیانلەدەستدا

AM:08:48:05/12/2021

4912 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، لە ئەنجامی سێ رووداوی ھاتوچۆ لە پارێزگای زیقار دوو گەنج گیانیانلەدەستدا و ١٠ کەسی دیکە برینداربوون کە دووانیان منداڵن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لە قەزای قەڵای سەکر لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دوو گەنج گیانیانلەدەستدا و شۆفێرەکەی و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجامی روودانی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک لەسەر رێگای ناسرییە - بەتحا پێنج کەس برینداربوون کە دووان لە بریندارەکان منداڵن.
ھەروەھا، چاوگەکە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەی سێیەم، لەسەر رێگای سەرەکی ناسرییە  ماتۆڕسکیلێک خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکدا و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە برینداربووە. 
رووداوەکانی ھاتوچۆ بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە ھەرێم و عێراق، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە ھەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی ھاتوچۆوە ھەیە.












گەلەری