سەردێڕ:

ڤیدیۆ..بەھۆی تەقینەوەی گڕکانێک لە ئەندۆنیسیا ١٣ کەس گیانیانلەدەستدا

AM:08:18:05/12/2021

3720 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ئیدارەی کارەساتەکانی ئەندۆنیسیا رایگەیاند، بەھۆی تەقینەوەی گڕکانی سیمیرۆ لە خۆرھەڵاتی جاوە ١٣ کەس گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.


ئەمرۆ یەکشەممە، عەبدولمەھاری وتەبێژی ئاژانسی ئیدارەی کارەساتەکانی ئیندۆنیسیا بە ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی گڕکانی سیمیرۆ تا ئێستا ١٣ ھاوڵاتی ئەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکانی فریاگوزاری چەندین تەرمی دیکەشیان دۆزیەوەتەوە و زیاد لەدەیان کەسی دیکەشیان رزگارکردووە کە بەھۆی گڕکانەکەوە گیریان خواردبوو.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی شەممە گڕکانی سیمیرۆ لە خۆرھەڵاتی جاوە لە وڵاتی ئەندۆنیسیا تەقییەوە و بەھۆیەوە دەیان کەس گیانیانلەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون و ژامرەیەکی زۆری خەڵک ماڵەکانیان چۆکرد.













گەلەری