کۆمپانیاى سۆمۆ ئاماری هەناردە و داهاتى شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵى نەوتى عێراق و هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە. دەشڵێت، "داهاتى نەوتى هەرێم نزیکەى پێنج ملیار دۆلار بووە".
ئەمڕۆ یەکشەممە،
عەلى نزار فایەق، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ بە ئاژانسى هەواڵى عێراقی راگەیاند، "لە نیوەى
یەکەمى ئەمساڵدا عێراق ٥٢٨ ملیۆن بەرمیل نەوتىبە بڕی ٣٣ ملیار دۆلاری لە بەندەرەکانى باشور و کەرکوکەوە هەناردە کردووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
هەرێمى کوردستان لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵدا بڕى ٧٧ ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە
کردووە.
عەلى نزار فایەق
دەشڵێت، ئەگەر نرخى نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بەگوێرەی نرخى نەوتى خاوى کەرکوک هەژمار
بکرێت کە لەلایەن سۆمۆ دەفرۆشرێت، ئەوا داهاتەکەى چوار ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلارى ئەمریکى بووە.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا
یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ ئاماژەی بەو وڵاتانەکرد کە نەوتى عێراقییان
کڕیووە، چین لە پلەى یەکەمدایە و بەدواى ئەویشدا هیندستان پلەی دووەمی گرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
عێراق دووەم وڵاتی هەناردەکاری نەوتە بۆ گەورەترین بازاڕى ئاسیا کە هیندستانە،
بازاڕى ئەوروپاش بە پلەى دووەم و ئەمریکاشبە سێیەم بازاڕ دێت لە کڕینی نەوتى عێراق.