سەردێڕ:

وردەکاریی نوێ لەسەر تەقەکردن لە پۆلیسی سلێمانی

PM:11:47:04/12/2021

25160 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو لە ناوچەى تانجەرۆ لە سلێمانى تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس کرا و ئەفسەرێک کوژرا و برینداریش هەیە، لەبارەی رووداوەکەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی چەند زانیارییەکی نوێی خستەڕوو.


لەبارەی چۆنییەتی رووداوەکەی ئەمشەوی ناوچەی تانجەرۆوە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، ژنێک پەیوەندی بە پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنانەوە کردووە کە بچن بە هانایەوە، دوای گەشتنی مەفرەزەی پۆلیس، هاوسەری ژنەکە لە سەربانی ماڵەکەیەوە تەقەی لە پۆلیس کردووە.

شاڵاو عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسەی تەقەی کردووە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و مەفرەزەکەی پۆلیس ویستویانە دەستگیری بکەن، بەڵام لەوکاتەدا هەڵهاتووە و دواتر دەستگیرکراوە.

وتووشییەتی، ئەفسەرێکی پۆلیس بەهۆی رووداوەکەوە کوژراوە و لە ئێستادا بریندارەکانی رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون، هاوکات تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری چڕدایە.













گەلەری