پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک رایگەیاند، لە نزیک وێستگەی بابەگوڕگوڕ بۆمبێکی دەنگی تەقیوەتەوە و دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.
ئەمشەو، سۆران محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک رایگەیاند، بۆمبێک لە نزیک وێستگەی بابەگوڕگوڕ لە گەڕەکی غەرناتەی شاری کەرکوک تەقیوەتەوە.
بەگوێرەی
زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بۆمبەکە لە جۆری بۆمبی دەنگی بووە، بەوھۆیەوە دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە کاتژمێر ١١ی ئەمشەو روویداوە و تا ئێستاش هیچ کەسێک
لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمشەو بۆ جارێکی دیکە، لە گوندێکی ناحیەى سەرگەڕانى پارێزگاى کەرکوک داعش هێرشیکرد و
دانیشتوانى ناوچەکەش روبەڕویان بوونەوە.