PM:10:05:04/12/2021
116560 جار خوێندراوەتەوە
لە ناوچەی تانجەرۆ لە سلێمانی تەقە لە مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان کرا و ئەفسەرێک کوژراو و برینداریش هەیە.
هیوا کەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لەکاتێکدا مەفرەزیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ویستویەتیانە بچن کەسێک دەستگیربکەن لە ناوچەی تانجەرۆ تەقە لە هێزەکەیان کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقەکەرەکان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە و بەوهۆیەشەوە ئەفسەرێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
شاڵاو عەلی
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، تەرمی کوژراوەکە بۆ پزیشکی داد و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.