سەردێڕ:

تەقە لە ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری عێراق کرا و کوژرا

PM:09:49:04/12/2021

80852 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەفسەرێکی باڵای هەواڵگری عێراق لەلایەن دوو چەکداری نەناسراوەوە لە پارێزگای کەربەلا بەدەستڕێژی گوللـە کوژراوە.


بەگوێرەی چاوگێکی ئەمنی، ئەمڕۆ شەممە، دوو چەکداری نەناسراو لە یەکێک لە بازاڕەکانی قەزای حوڕڕی سەر بە پارێزگای کەربەلا، ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵگری عێراقی دەڕفێنن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو چاوگە ئەمنییە، دواتر ئەو ئەفسەرە کە پلەی "نەقیبە" و ناوی عەباسە، لەلایەن چەکدارەکانەوە دەستڕێژی گوللـەی لێ کراوە و ئەفسەرەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوا بە دوای رووداوەکەش، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانیش راسپێردراون بۆ ئەنجامدانی بەدواداچوونەکان.

لا يتوفر وصف.













گەلەری