بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٢٠٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٤٧ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ٢٠٦ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٢٦ هەزاردینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٤٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٨٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٦٨ هەزار دینارە