سەردێڕ:

بەهۆی هەورە بروسکەوە شەش پێشمەرگە برینداربوون

PM:08:57:09/12/2025

1520 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە نەخۆشخانەی رانیە رایگەیاند، کەمێک لەمەو بەر شەش پێشمەرگە بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەکەیان کە هەورە بروسکە لێی داون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەش پیشمەرگە بە برینداری هیندراون بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە کە بەهۆی هەورە بروسکەوە بەشێکی جەستەیان سوتاوە و سەرقاڵی چارەسەر کردنیانن.
لەبارەی رووداوەکەوە چاوگێک لەناو هێزی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی وت،”هەورەبروسکە دەوروبەری كاتژمێر حەوتی ئەم ئێوارەیە لە سەنگەری سەرباری خەتێی داوە، بەهۆیەوە هەشت پێشمەرگە بریندار بوون، شەشیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی راپەڕین و یەکێک لە پێشمەرگەکان بەهۆی ئەوەی تەندروستی جێگیر نەبوو، گواسترایەوە بۆ سلێمانی”.

وەک ئەوەی چاوگەکە باسی دەکات، لەناو بریندارەکان دوو پێشمەرگە جەستەیان سووتاوە، دوو دانەی تریشیان لەگەڵ هەورەبروسکە دەست و قاچیان لەکار کەوتووە، چوار دانەی تریش لە ئەنجامی هەورە بروسکەکە بریندار بوون.



سابر عەبدوڵا - ئیدارەی راپەڕین













گەلەری