PM:06:43:09/12/2025
1296 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ هۆشداری دەدات لایەنە پەیوەندیدارەکان شارەزوور و دەڵێت، پردێک لە سنوورەکە مەترسی بۆسەر هەزاران ماڵی شارەکە دروستکردووە و داوا دەکات بەزووی چارەسەر بکرێت تاوەکو رووداوی نەخوازراوی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پردێک لە شارەزوور مەترسی بۆسەر هەزاران ماڵی شارەکە دروستکردووە و داوادەکات بەزووی چارەسەربکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە پردەکە
پڕبووەتەوە و داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و قائیمقامیەتی شارەزوور دەکات
کە بە زووی چارەسەر بکرێت، ئەگەرنا زیانێکی گەورە بە ماڵی هاوڵاتییان و مزگەوت و
بەشێك لە زەوییە کشتوکاڵییەکان دەگەیەنێت.