سەردێڕ:

لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پشوو راگەیەندرا

PM:03:22:09/12/2025

1340 جار خوێندراوەتەوە

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سبەینێ لەسەرجەم پارێزگاکان کرایە پشووی فەرمی، هاوکات بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێت، تاوەکو ئێستا بڕیارنەدراوە سبەی بکرێتە پشووی فەرمی.


ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاردراوە، بەبۆنەی یادی هەشت ساڵەی سەرکەوتن بەسەر داعشدا سبەینێ چوارشەممە لەسەرجەم پارێزگاکان پشووی فەرمی دەبێت.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و پێشوا هەورامانی. وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچووش رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیارنەدراوە سبەی چوارشەممە بکرێتە پشوو.


 













گەلەری