سەردێڕ:

گروپێکی چەکداری بەرپرسیارێتی هێرشی سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمریکای لە هەولێر گرتە ئەستۆ

PM:10:04:25/07/2021

11724 جار خوێندراوەتەوە

گروپی چەکداری لواء الثائرین بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەکیەکەی سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە هەولێر راگەیاند.


گروپی "لواء الثائرین" ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی بە ئامانجگرتنی بنکەی هەریری بڵاوکردەوە، کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "مراد٤" ئەنجام دراوە.

رۆژی هەینی ٢٤ی ئەم مانگە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە نزیک قەزای هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر کردووەتە ئامانج.

لە ماوەی رابردووشدا، چەندجارێک هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەکانی بەغدا و هەولێر و بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، کە واشنتن لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانەدا گروپەکانی نزیک لە ئێران تۆمەتبار دەکات.

رۆژی ٢٣ی مانگ، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەبارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەکانەوە لەگەڵ ئێرانییەکان گفتوگۆیان کردووە و داوای وەستاندنی هێرشەکانیان لێکردوون، بەڵام ئەوان رەتیانکردووەتەوە، کە ئەوان پەیوەندییان بەو هێرشانەوە هەبێت.













گەلەری