قائیمقامییه‌تی سلێمانی نرخی بۆ پارکردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکاندا دیاریکرد و دەڵێت، هەر گەراجێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
دیار جه‌مال ئه‌ندامی
لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی به بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانی راگه‌یاند، له شاری سلێمانی سێ جۆر گه‌راج هه‌یه كه نرخه‌كانیان
به‌م جۆره‌یه:
جۆری ١: ئه‌و پاركانه‌یه كه چه‌و رێژ یان خۆڵن،
بۆ ٥ كاتژمێر هه‌زار دیناره.
جۆری ٢: ئه‌و پاركانه‌ی كۆنكرێت یان قیرن‌و چه‌رداغیان
هه‌یه بۆ ٥ كاتژمێر هەزار و ٢٥٠ دیناره.
جۆری ٣: ئه‌و پاركانه‌ی له باڵه‌خانه و بیناكاندان
و داخراون بۆ ٥ كاتژمێر هەزار و ٥٠٠ دیناره.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بۆ هه‌ر جۆرێكیشان ئه‌گه‌ر له ٥ كاتژمێر زیاتر بوو، ئه‌وا خاوه‌ن گه‌ڕاجه‌كه
بڕیار ده‌دات چ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ربگرێت، چونكه ئه‌وان ڕێگه پێدراون تاوه‌كو
دوو ئه‌وه‌نده‌ی پاره‌كه وه‌ربگرن.
وتیشی، "مه‌رجه
هه‌موو گه‌ڕاجێک مۆڵه‌تی هه‌بێت و كامێرای چاودێری تێدا بێت و تابلۆی هه‌بێت و
نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر تابلۆكه نوسرابێت و سیاجی هه‌بێت و ته‌والێتی تێدابێت."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌متر ئۆتۆمبێل رابگیرێت هه‌ر هه‌مان نرخه دیار جه‌مال روونیكرده‌وه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمێكی ئه‌لكترۆنی پێشكه‌وتوو نییه له گه‌راجه‌كاندا تاوه‌كو
كاتی هاتن و چوونی ئۆتۆمبێله‌كان دیاریبكات، بۆیه ناتوانرێت كه‌متر له‌و پاره‌یه‌ی
لێبسه‌ندرێت كه دیاریكراوه.
سه‌باره‌ت به‌و
گه‌راجانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی گه‌راج سه‌یاره راده‌گرن و پاره‌ش له هاوڵاتیان
وه‌رده‌گرن وتی، "ئه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌توانێت سكاڵا
بكات له خاوه‌ن گه‌ڕاجه‌كه و ئێمه‌ش ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین."
باسی
لەوەشکردووە، "هه‌ر هاوڵاتییه‌ک كێشه‌ی هه‌بێت ده‌توانێت له رێگه‌ی ژماره
ته‌له‌فۆنی (07708677777) یاخود ژماره (100)ی (JCC)ه‌وه په‌یوه‌ندی بكات، یان سه‌ردانی
قائیمقامییه‌ت بكات و سكاڵا بنوسێت.
له‌باره‌ی بڕی
سه‌رپێچییه‌كانیشه‌وه دیار جه‌مال رایگه‌یاند، بۆ جاری یه‌كه‌م بڕی ٢٥٠ هه‌زار دیناره
و له جاری دووه‌مدا بڕی ٥٠٠ هه‌زار دیناره، بۆ جاری سێیه‌م داخستنی گه‌راجه‌كه‌یه
بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ و ئه‌گه‌ریش دوای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامبوو له سه‌رپێچیكردن ئه‌وا
مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێده‌سه‌نرێته‌وه.