PM:05:15:04/12/2021
43380 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری تەندروستی هەرێم بڕیاریدا، پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ کەمترین ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان لە سێ مانگی رابردوودا تۆمارکراوە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای سێ مانگ لە شەپۆل و هەڵکشانی سێیەمی کۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە بۆ یەکەمین جار کەمترین رێژە و ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان تۆمارکراوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا.
باسی
لەوەشکردووە، "لە تەمەنی ١٢ ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدەین، هەندێک قوتابخانە
زۆر بەڕێکوپێکی هەموو مامۆستایان و قوتابیانی سەرووی ١٢ ساڵی ڤاکسینیان وەرگرتووە."
سامان بەرزنجی ئەوەشی
خستووەتەڕوو، "بڕیاری وەزارەتمان بۆ پێدانی ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم)
چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە."
راشیگەیاندووە، "هیوادارین
ئەو هاوڵاتیانەی تا ئێستا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە بە زووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی
ڤاکسین بکەن تاوەکو توشی کۆرۆنا و داخڵبوونی نەخۆشخانە نەبن."