وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی هەست بە نیگەرانی دەکەن لە بارەی زیادبوونی ئەو هێرشانەی داعش لەم دواییانەدا لە عێراق ئەنجامی دەدات، دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، وڵاتەکەی لە نیگەرانیدایە بەتایبەت لە دوای رووداوەکەی شەوی ٢ی ئەم مانگە لە گوندی خدرجیجە کە تیایدا، ١٣ پێشمەرگە و هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
راشیگەیاند، وڵاتەکەی
بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق وەک بەشێک لە هەوڵەکانی
وڵاتەکەی بۆ نەهێشتنی داعش.
شەوی پێنجشەممەی
هەفتەی رابردوو، داعش ھێرشیکردە سەر گوندی خدرجیجەی سنوری قەرەچوغ و ١٣ پێشمەرگە شەھید
بوون.
لە شەوی ٢٧ی
مانگی رابردوو، لە ناحیەی کوڵەجۆی گەرمیان داعش ھێرشیکردەسەر سەنگەرەکانی پێشمەگە
و لەکاتێکدا یارمەتی بۆ ھێزەکان رۆشتبوو بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە
و پێنج پێشمەرگە شەھید بوون و چوار پێشمەرگەش بریندار بوون.
لە ٢٩ی مانگی
رابردووشدا، لە سنووری کفری لەلایەن چەکدارانی داعش ھێرشکرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە
و لە ئەنجامی ھێرشەکەشدا دوو پێشمەرگە شەھید بوون و سێ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.