سەردێڕ:

بەھای بتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:03:22:04/12/2021

6064 جار خوێندراوەتەوە

دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بە رێژەی ١٢.١٤٪ بەھاکەی لەدەستدا و یەک دراو بە ٤٧ ھەزار و ١٧٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە بیتکۆین ١٢.١٤٪ی بەھاکەی لەدەسداوە و نرخەکەی بووە بو ٤٧ ھەزار و ١٧٦ دۆلار بەراورد بە رۆژانی رابردوو.
ھاوکات ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم دابەزینەی ئەمڕۆی بیتکۆین لەدەستدانی بەھاکەیەتی بە رێژەی ٣١.٦٪ بەراورد بە ١٠ی مانگی تشرینی دووەم کە بەرزترین نرخی ساڵی تۆمارکرد و بە ٦٩ ھەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
ھاوکات، ماڵپەڕی بلۆکچەین ھەموو ئەو زانیارییانەی لەبارەی دابەزینی نرخی دراوە ئەلکترۆنییەکانی پەیوەست بە ئیسیرۆمیشەوەیە بڵاوکردووەتەوە، دەرکەوتووە بەھاکەی بەڕێژەی ١٠.١٤٪ بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزیوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بیتکۆین بە بەھێزترین دراوی بازاڕی دراوە ئەلکترۆنییەکان دادەنرێت لە جیھاندا.
بەکارھێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان و لە نێویشیاندا بتکۆین لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانی جیھانەوە رووی لە زیادبوون کردووە، ئەمەش وای کردووە خەڵکێکی زۆر روو لەبەکارھێنانی بکەن.
بتکۆین بریتیە لە ژمارە و نرخ و ھێندی بەشە ھەژمارێکی ئینتەرنێت کە دەتوانرێت لەگەڵ بەشە ھەژمارێکی تری ھاوشێوەی مامەڵە و ئاڵوگۆڕی نرخ و کڕین و فرۆشتن بکات.












گەلەری