سەردێڕ:

ناوی قەرزدارترین وڵاتەکانی جیهان ئاشکراکرا

PM:09:37:25/07/2021

8732 جار خوێندراوەتەوە

مدیدیا جیهانیەکان ناوی قەرزداترین وڵاتانی جیهانیان بڵاوکردەوە و بەجۆرێكە هەریەکە لە ژاپۆن و بەریتانیا و ئەمریکا و ناوچەی یۆرۆ رێژەی قەرزەکانیان زیاتر لە ٪١٠٠ـە.


دانیال نامیتکین سەرۆکی شیکاری وەبەرهێنان و توێژینەوەی ئابوری لە روسیا رایگەیاند، بەپێی راپۆرتەکانی پەیمانگای دارایی قەرزەکانی بەریتانیا و ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ بەرێژەی ١٠٠%ن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەپێی پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی ( IIF ) و رێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابوری ( OECD ) ، لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا کۆی گشتی قەزەکان زیاتر لە ١٠٥% بوون کە زیاتر بووە لە بەرهەمهێنانی گشتی لە جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای ئەوەی ئەو وڵاتانە بەهۆی قەرزەکانەوە دووچاری بارگرانی بوون، بەڵام کێشەکانی خزمەتگوزاری قەرز بۆ داهاتوو چاوەڕوان نەکراون.

باسی لەوەشکردووە، بەرزترین ئاستی قەرزی گشتی بەشێوەیەکی سەرەکی لە نێوان وڵاتانی پێشکەوتوو تۆمار کراوە بەجۆرێك ژاپۆن - ٢٣٤ ٪ ، بەریتانیا - ١٤٤ ٪ ، ئەمریکا - ١٦٠ ٪ ، ناوچەی یۆرۆ -١٢٠،٤ ٪.

راشیگەیاندووە، قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەگشتی زیانی بە ئابوری جیهان گەیاندووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان و چاودێران لە ئامادەباشیدان بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو لە پێناو جێگیرکردنی سیستمی ئابوری.

لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەوانەیە ترس و نیگەرانی بەهۆی هەڵئاوسانەوە لە وڵاتانی پێشکەوتوودا دروست بێت، لە ئەنجامی ئەو هەنگاوانەی بۆ پشتگیری ئابوری لە کاتی پەتاکەدا گیراونەتەبەر.













گەلەری