بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە سەر رێگای نێوان کەرکوک - سەڵاحەدین ١٠ کەس گیانیانلەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، سەرجەم ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە ئەندامی دوو خێزان بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لە جۆری پێکدادانبووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا.
رووداوەکانی ھاتوچۆ بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە ھەرێم و عێراق، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە ھەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی ھاتوچۆوە ھەیە.
دیار محەمەد - کەرکوک