کواتییاما ئەو ژنە تەمەن ١٠٤ ساڵە هیندییەیە لە باشوری هیندستان دەژی لە ناوچەی کێرالا و خۆی فێری نوسین و خوێندنەوە کردووە و دەڵێت "هەمیشە ویستومە بچمە خوێندنگە".
کواتییاما باسی لەوەکردووە زوو هاوسەرگیریکردن و ژیانێک پڕ لە کاری رۆژانەی ماڵەوە بووەتە هۆی کۆتایی هێنان بەو خەونە لە گەنجیدا.
بەڵام بەهۆی ئەوەی
حکومەت پڕۆگرامێکی داناوە بۆ کارکردن لەسەر زیادکردنی ژمارەی خوێندەوارەکان لە وڵاتدا
و دەرفەتی بەشداریکردنی هەبووە توانیویەتی خەونەکەی بەدی بهێنێت.
هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، فێربوونی خوێندن و خوێندەواری
خەونی منداڵی بووە بەڵام لە تەمەنی ١٠٤ ساڵیدا بەدیهێناوە و سەرنجی میدیا ناوخۆیی
و جیهانییەکانی راکێشاوە بەوەی توانیویەتی ٨٩٪ ی تاقیکردنەوەی کۆتایی بە دروستی وەڵام
بداتەوە.
ل.ل