سەردێڕ:

ئەفسەرێک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی سزادرا

AM:11:38:04/12/2021

20504 جار خوێندراوەتەوە

دادگای شاری سێرتی باکوری کوردستان بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچێکی کوردی تەمەن ١٨ ساڵ، سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەفسەرێکدا سەپاند کە پلەی ئەفسەری ھەبووە.


ئەمڕۆ شەممە، دادگای سزادانی سێرت لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆتا دانیشتنی دادگایی کردنی ئەفسەری پێشوو، موسا ئۆرھانی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا دایک و باوکی "ماکتول ئیپەک ئەر" ئەو کچە کوردە تەمەن ١٨ ساڵەی لەلایەن ئەفسەرەکەوە دەستدرێژی کرایە سەر و پارێزەری ئەفسەرەکە ئامادەبوون.
ماکتول ئیپەک ئەر لە حەوتی تەمووزی ٢٠٢٠دا بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی داوای یاسایی لە دژی موسا ئۆرھان تۆمارکرد و پاش پێشکەشکردنی داواکارییە یاساییەکە، لە ١٦ی تەمووزدا ھەوڵی خۆکوشتنی دا و دوای دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
ھەر لە ١٦ی تەمووزدا راژەی موسا ئۆرھان ھەڵپەسێردرا و قۆناغی دادگاییکردنەکەی دەستیپێکرد و ئەمڕۆ شەممە لە کۆتا دانیشتنی دادگادا سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.












گەلەری