سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا

AM:09:43:04/12/2021

8448 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمێک نرخەکەی بەرزتربووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٣٤ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٣٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٨ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧١ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٤ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.












گەلەری