سەردێڕ:

رۆیتەرز: مۆبایلی کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکارخراوە

PM:11:36:03/12/2021

2684 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە بەهۆی هێرشێکی نەناسراوەوە کە لە لایەن گروپی NSOـی ئیسرائیلییەوە پەرەیسەندووە مۆبایلە ئایفۆنەکانی لانی کەم نۆ کارمەندی وەزارەتی درەوە لەکارخراوە.


سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووە، هاککردنەکان لە ماوەی چەند مانگێکی رابردووودا روویانداوە و کاریگەرییان لەسەر بەرپرسەکانی ئەمریکا هەبووە لە ئۆگەندا و ئەو کێشانەی پەیوەست بوون بە ئۆگەنداوە.

لەبەرامبەردا ئێن ئۆ ئێس لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هیچ ئاماژەیەک نییە بەرنامەکانی بەکارهاتبن لە هێرشەکەدا بەڵام هەموو ئەو هەژمارە پەیوەندیدارانەی هەڵوەشاندووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە راپۆرتەکەی ئاژانسی رۆیتەرز دەکەن.

هاوکات گروپە ئیسرائیلیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر بێت و لێکۆڵینەوەکان ئەوە نیشان بدەن کە بەرنامەکانی ئەوان بەکارهاتووە بۆ کارەکە ئەوا ئەو بەکارهێنەرەیان بە شێوەی هەمیشەیی مافی بەکارهێنانی بەرنامەکەی نابێت و لەهەمان کاتدا رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە هەمانکاتدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیکردەوە ئامادە بێت هیچ لێدوانێک لەبارەی هاککەرەکانەوە بدات و لەبارەی کۆمپانیاکەشەوە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمریکا ئەو کۆمپانیایەی خستووەتە لیستی ئەو کۆمپانیایانەی کە قورسە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کاریان لەگەڵدا بکەن.













گەلەری