لە یەمەن ماوەی چەند ساڵێكە لە مەراسیمی تایبەتدا بە ژمارەی زۆر ئاهانگ بۆ بوک زاواکان دەکرێت و لەمساڵێشدا، حەوت هەزار و ٢٠٠ کەس بەشداریان لەو ئاهەنگەدا کرد.
ئەو ئاهەنگە لە مزگەوتی ساڵحە لە شارى سەنعا کرا و ئەوەش گەورەترین ئاهەنگی بەکۆمەڵە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
هەموان مافی بەشداری کردنیان لەم جۆرە ئاهەنگانەدا هەیە
و بڕێک پارەشیان پێدەدرێت، لەڕێی ژمارەشەوە بوک و زاواکان جیادەکرێنەوە.
سەرەڕای زۆری بەشداربووانى ئاهەنگە بەکۆمەڵەکەى یەمەن، بەڵام
ژماەى پێوانەیییان نەشکاند، چونکە پێشتر لەساڵی ٢٠٠٩دا لە کۆریای باشوور ٢٠ هەزار
بوک و زاوا بەشدارییان لە ئاهەنگی بەکۆمەڵدا کرد.