رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، تاوەكو ئێستا گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌ستنیشان نه‌كراوه و توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن كه ئایا ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا ده‌گوازرێته‌وه و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشبوونی جددی.
كریستیان لیندمهیهر وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نووسیدا له‌باره‌ی لێدوانی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ڤاكسینی كۆرۆنا پەیوەندیدار بە جۆری ئۆمیكرۆن رایگەیاند، "له ئێستادا زۆر پێشنیاز ده‌كرێت كه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین له سه‌ره‌تادا ده‌ست به پلانه‌كانیان بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ناچاربوون به گۆڕینی ڤاكسینه‌كان."
دەشڵێت، " ئه‌مه باشتره له چاوه‌ڕوانیكردن له لێدانی
دوا زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه".
باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی جۆری
ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌ستنیشان نه‌كراوه و توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن
كه ئاخۆ ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا ده‌گوازرێته‌وه و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشبوونی
جددی یاخود نا.
رۆژی ٢٦ی مانگی تشرینی دووەم، رێکخراوی تەندروستی جیهانی
جۆرێکی نوێی "ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو"ی دەستنیشانکرد و بە "ئۆمیکرۆن"
ناوزەندی کرد.
ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا، ناوە پزیشکیەکەی بریتییە لە"B.1.1.529"، کە جۆرێکی دیکەی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە؛
کە ئەو ڤایرۆسە توانای گۆڕینی خۆی هەیە بەگوێرەی بارودۆخەکان کە ئەمەش بووەتە هۆی
نیگەرانی، چونکە بەگوێرەی وتەی زانایانی بواری پزیشکی، ئەو نیشانە و تایبەتمەندییانەی
کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیەتی، دەتوانێت ببێتە هۆی لاوازکردنی سیستەمی بەرگری جەستەی هەندێک
کەس.